له یه‌كه‌م ڕۆژى نه‌ورۆزدا 50 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى دوكان كردوه
شاهۆ عوسمان، قایمقامى شارۆچكه‌ى دوكان، ڕايگه‌یاند: "دوێنێ 21 ى ئادار، كه یه‌كه‌م ڕۆژى نه‌ورۆز بوو، 50 هه‌زار گه‌شتیارى ڕووى له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌مان كردوه‌و توانیمان به گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى دامان نابوو، چاودێرى و كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بكه‌ین و خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكى ڕوداوى هاتوچۆش ڕ‌وى نه‌دا“.
قایمقامى شارۆچكه‌ى دوكان، ئەوەشی روون کردەوە، کە ته‌نیا ڕووداوێكى خنكان هەبووە، كه گه‌نجێكى عه‌ره‌ب بوو له سنوورى شارى كه‌ركو‌وكه‌وه ڕووى له ناوچه‌كه كردبوو، له زێى دوكان خنكا.
جەختیشی لەوە کردەوە، كه پلانی لیژنه‌ی ئه‌منی و فه‌رمانگه خزمه‌ت گوزارییه‌كان ئه‌مڕۆ و ڕۆژانى داهاتووش به‌ره‌وامی ده‌بێت، داواشى له گه‌شتیاران و هاووڵاتیان كرد كه خۆیان به‌دور بگرن له مه‌له‌وانى كردن، چونكه هه‌م كاته‌ى هى مه‌له‌وانى نییه، هه‌میش ئاوه‌كان سارد و قوڵن و له‌كاتى مه‌له‌وانى كردن و چونه ناویان مه‌ترسى خنكانیان لێده‌كرێت.
باسنيوز
