له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، چه‌ندان گه‌نج به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌ستگیر كران
عسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌پرسی لیقی چواره‌ی پارتی له مووسڵ، زانیاریی دا كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ماوه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌و كاته‌ی ویستوویانه ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه ساز بكه‌ن، گرووپێك چه‌كدار رێگرییان لێ كردوون و نه‌یانهێشتووه ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیشه‌وه چه‌ندان گه‌نج ده‌ستگیر كراون.
عسمه‌ت ره‌جه‌ب، له لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕێگریكردن له هاووڵاتیانی له به‌شداریكردن له وا بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا ریسوا و شه‌رمه‌زار كرد و گوتیشی، ''به‌پێی ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ، هه‌موو هاووڵاتیان و پێكهاته‌كان ده‌توانن جه‌ژن و بۆنه و ئاهه‌نگی تایبه‌تی و گشتی به‌رز ڕابگرن و پێڕۆ له پیرۆزییه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێستای نه‌ینه‌وا، پێشێلی ده‌ستووری عێراقیان كردووه له رێگریكردن له كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و خه‌ڵكیان ده‌ستگیر كردووه.''
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كاندا، هاووڵاتیان له ره‌وشێكی توندی ئه‌منیدا و، سه‌ره‌ڕای رێگریه‌كان، ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان پیرۆز كرد.
kdp -
