توركیا رەگەزنامەی لە 24 هه‌زار هاووڵاتی خۆی داماڵی
ئایلین نازلی ئاكا ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد ته‌نیا له ساڵی 2016دا وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیا، ناسنامه‌ی توركی به 14 هه‌زار و 194 بیانی داوه، له به‌رامبه‌ریشدا ناسنامه‌ی توركی له 24 هه‌زار و 545 هاووڵاتی توركی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتیه توركییانه‌ی ناسنامه‌ی توركییان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، له وڵاتێكی تردا ناسنامه‌یان وه‌رگرتووه، ئیدی خاوه‌نی یه‌ك پاسپۆرت و یه‌ك ناسنامه‌ن.
به گوێره‌ی گوته‌ی نازلی، تاوه‌كو ئێستە وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیا، ناسنامه‌ی توركی به 3 هه‌زار و 429 ئاواره‌ی سووری داوه، هه‌روه‌ها 62 هاووڵاتی چینیش ناسنامه‌ی توركییان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌نكه‌را، ئاشكرای ده‌كات 20 هه‌زار و 629 هاووڵاتی تورك، ناسنامه‌ی ئه‌ڵمانییان وه‌رگرتووه، بۆیه حكوومه‌تی توركیاش ناسنامه‌ی توركی لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه.
bas news-
