وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێتى مانگا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
د.خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگەیشت كه پێنج هاووڵاتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دهۆك تووشى نه‌خۆشى شێتى مانگا بووینە، لیژنه‌ى تایبه‌تمان دروست كردوو و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و سنوورانه‌مان كردن".
ئەوەشی خستە روو، کە له میانى به‌داواداچوون و پشكین له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه هیچ جۆره نه‌خۆشى و نه‌خۆشێك له‌و سنوورانانه به‌ناوى شێتى مانگاوه بوونى نییه.
ڕونیشیكرده‌وه كه نه‌خۆشى شێتى مانگا نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیداره، به‌ڵام له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دى ناگوازارێته‌وه، هاوکات هاووڵاتییانیشى له نه‌بوونى نه‌خۆشیه‌كه له هه‌رێمى كوردستان دڵنیا كرده‌وه‌و به‌رده‌وامیشى له به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوپات كرده‌وه.
باسنيوز
