عەفرین.. 104 هەزار کەس شارەکەیان جێهێشتووە
ئەمڕۆ سێشەممە 20\3\2018، لە راگەیاندراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، کە 104 هەزار هاووڵاتیی عەفرینی لە شارەکەیان لەدەست سوپای تورکیا هەڵاتوون، هاوکات 10 هەزار کەسی سڤیلیش لە باشووری عەفرین گیریان خواردووە و دەیانەوێت دەربازی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی سووریا بن.
پاش ٥۸ رۆژ له شهڕ و بهرگرى یهكینه كوردییهكان لە دژی هێزهكانى سوپاى توركیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپهیمانهكانى، هاووڵاتییانی عەفرین، شارەکەیان چۆڵ کرد، پاش داگیرکردنی عەفرینیش، شهپۆلێكى تاڵانكردن و وێرانكارى ئەو شارهى گرتووهتهوه.
باسنيوز
