مامۆستا و کارمەندانی تەندروستیی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان ساز کرد
خۆپیشاندانەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 20/3/2018 لە شەقامی عومەری خاوەر بۆ بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ئەنجام درا و تێیدا مامۆستا و کارمەندانی تەندروستی دژایەتیی خۆیان بۆ پاشەکەوتکردنی مووچەکانیان، نیشان دا.
فەرهاد قادر، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە رايگەیاند، لەو خۆپیشاندانە پەیامی ناڕەزایی خۆیان بە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوە، کە دەیانەوێ مووچەکانیان ”بە تەواوی“ پێ بدرێت.
باسنيوز
