کۆسرەت رەسوڵ: کەرکووک بە بەرنامەیەکی پێشوەختە بۆ داڕێژراو داگیر کرا
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا، بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کەرکووک لە دژی رژێمی بەعسی عێراقی لە بەهاری 1991، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ”ناحەزانی نەتەوەکەمان لە پێش دۆستەکانمان“ درکیان بەوە کردووە، کە کەرکووک کوردستانییە.
لە پەیامەکەیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە ( کۆسرەت رەسوڵ عەلی رایدەگەیەنێت، ئێستا کەرکووک بە ”بەرنامەیەکی پێشوەختە بۆ داڕێژراو“ داگیر کراوە و کەوتووەتەوە ”ژێر غەزەبی پەڵە ھەورێکی ڕەشی زریاناوییەوە“.
جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە داگیرکردنی کەرکووک ەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە ”ژیان و گوزەرانی لە خەڵکەکەی تاڵ کردوە و دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکەی وەڕس و ھەراسان کردووە و ناوشارەکەو دەوروبەریشیان لێکردونەتە سەربازگەیەکی وێرانە کە سیمای مەدەنی و شارستانی تیادا لاواز کردووە“.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، کە دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە رایگەیاند، گرووپێکی ”کاڵفام“ی ناو یەکێتی خیانەتی کرد و شارەکەی رادەستی ئەو میلیشیایانە کرد، دڵنیایی دەدا لەوەی ”ئەم ھەلومەرجە ناھەموارەی ئێستا لە کەرکوکدا بەرقەرارە، تەمەنی کورتە و ڕۆژی سەرفرازبوون و ڕزگاربونتان لەو نەھامەتیانە زۆر نزیکە“.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
رۆژی 21/3/1991، خەڵکی کەرکووک هاوشێوەی هەموو شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان، لە دژی رژێمی بەعس و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی راپەڕین و بە پاڵپشتیی هێزەکانی پێشەرگەی کوردستان، شارەکەیان رزگار کردەوە.
باس‌نیوز
