لە تۆڵەی عەفرین پەكەكە شەڕ دەباتە باكووری كوردستان
دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەكەكە، بە کەناڵی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەری نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە: "شەڕی عەفرین پێی ناوەتە قۆناخی دووەمەوە، شەڕی گەریلایی لە عەفرین دەستیپێکردووە، ئەوانەی لە عەفرینن هێزە تایبەتەکانی حکومەتی تورکن، گەلی کورد هەرگیز لێیان نابوورێت، ئەوانەی ئێستا لە عەفرینن داگیرکەرن، گەلی کورد تۆڵەیان لێدەکاتەوە".
دەشڵێت: "با ئەردۆغان و باخچەلی باش بزانن، کە شۆڕشی باکور بەڕێوەیە، لە باکوور شۆڕشێکی نوێ دێتە ئاراوە، با بزانن کاتێك عەفرین دەستێنن ئەنقەرە لە دەست دەدەن، لە ساڵی 2018 فاشیزمی ئەنقەرە تێکدەشکێت، لە باکووری كوردستان بەرخودانی گەورە دەست پێدەكات".
گوتیشی: "هەموو شوێنێكی كوردستان عەفرینە و هەموو شوێنێك بەرخودانە، دەبێت لە هەموو شوێنێك لە دژی داگیرکاری چالاکی ئەنجام بدرێت، گەریلاکان لە سەرحەد و ئامەد چالاکی دەکەن، چالاکییەکان بەرفراوانتردەبنەوە، گەریلا دەتوانێت بۆ عەفرین هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە دەست پێبکات و شەمزینان لە حکوومەتی تورکیا وەربگرێتەوە".
K24
