ئێران مەرزی باشماخ بەڕووی تانکەرەکانی نەوتی کوردستان دادەخات
محەمەد شەفیعی، قایمقامی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە، داخستنەکە کاتییە و لە رۆژانی یەکشەممە 18/3/2018ـەوە تا رۆژی 25/3/2018 و 29/3/2018ـەشەوە تا رۆژی 2/4/2018 رێگا بە هاتوچۆی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، نادرێت.
محەمەد شەفیعی هۆکاری ئەو راگرتنەی لەو دوو ماوەدا بۆ جەژنی نەورۆز گەڕاندووەتەوە، کە لەو رۆژانەدا، خەڵکێکی زۆر لەنێوان شارەکانی ئێران و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش، گەشت دەکەن.
قایمقامی مەریوان ئاماژەی بەوەش داوە، کە جگە لە تانکەرەکانی نەوت، لەو دوو ماوەیەی دیاریکراوە، هاتوچۆی بازرگانی و هاووڵاتییان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەچێت.
مەرزی باشماخ دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
باسنيوز
