زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان دەخرێتە ڕوو
لەبارەی ئەوی ئایا دابەشکردنی ئەو زەوی و شوقانەی کە پێشتر بڕیار درابوو بەسەر کەسوکاری شەھیدان دابەش بکرێت، دابەشکردنەکەی بەکوێ گەیشتووە، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ڕايگەیاند: ”ئەوەی لەسەر ئێمەیە ڕەزامەندیمان لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەرگرتووە، بۆ ئەو ژمارەیەی کە پێمان وایە سوودمەند نەبوون، ئەوەی دیکە ماوەتەوە سەر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کە تا چەند زەویان پێ دابین دەکرێ، چونکە ئەوانیش کێشەی زەویان ھەیە و لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن“.
لەبارەی پلانی نوێی وەزارەتەکەیان بۆ دابەشکردنی ژمارەیەکی دیکەی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان، فوئاد عوسمان دەڵێت: ”بەڵێ ئێمە بەردەوام دەبین، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەھیدان سوودمەند نەبوون، بۆیە بە گوێرەی لیستەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان دەکرێتە نووسراو و ئێمەش بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز دەکەینەوە، تا لە داھاتوودا ڕەزمەندیان بۆ وەربگیرێت“.
باسنيوز
