داگیركردنی عه‌فرین ناكۆكییەكانی نێوان كورد و تورك قووڵتر ده‌كاته‌وه
ئەمڕۆ سوپای توركیا و میلیشای جه‌یشی حووڕ، چوونه ناو عه‌فرین و داگیریان كرد، میدیاكانی توركیاش وه‌كو موژده‌یه‌كی گه‌وره شڕۆڤه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان كرد، به‌ڵام باكوورییه‌كان له رووی ده‌روونییه‌وه ئازاری زۆریان پێگه‌یشتووه، به تایبه‌ت كاتێك په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر تێكشكێنرا و ئاڵای میلیشیای جه‌یشی حوری له جێ داندرا.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی پێشبینییه‌كان وای بۆ ده‌چوون، كه یه‌په‌گه شه‌ڕه سه‌خته‌كه بباته ناو شار و ئیدی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا بكات، به‌ڵام دیاره كشاونه‌ته‌وه و میلیشاكان و سوپای توركیا به ئاسانی هاتنه ناو شار.
عه‌فرین زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی مێژوونووسان باسی لێوه ده‌كه‌ن، تەنانەت 1000 ساڵ به‌ر له ئێستە زۆربه‌ی دانیشتوانی عه‌فرین كورد بوونه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی سووریا ده‌ستی به ته‌عریبكردنی رۆژئاوا كرد، عه‌فرین تاكه ناوچه بووه كه به‌ر شاڵای ته‌عریب نه‌كه‌وتووه، بۆیه دانیشتوانه‌كه‌ی زۆربه‌یان كوردن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه، گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و ده‌یه‌وێت ته‌عریبی بكات. وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی بێلایه‌نی توركیا و میدیاكانی بیانی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ده‌یه‌وێت ئه‌و ئاواره سوورییانه‌ی له توركیان، له عه‌فرین جێگر بكات.
زانیارییه میدیاییه‌كان باس له جێگركردنی 750 هه‌زار ئاواره‌ی سووری ده‌كه‌ن له عه‌فرین، واته ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌پارتمانی تازه دروست بكات و ئه‌و رێژه زۆره عه‌ره‌به‌ی لێ نیشته‌جێ بكات، كه ئه‌مه‌ش به مانای گۆڕینی دیموگرافیای عه‌فرین دێت.
مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی كرده‌وه، به ده‌یان هه‌زار خانه‌واده‌ی عه‌فرین ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین بوونه، هه‌روه‌ها به سه‌دان هاووڵاتیش كوژراون. ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگانیش بیری لێ كردووه‌ته‌وه، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌ی عه‌فرین نییه كه ئاواره بوون، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتوویه‌تی، خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه ده‌به‌ینه‌وه عه‌فرین و زۆربه‌ی دانیشتوانی عه‌فرینیش عه‌ره‌بن، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له عه‌فرین ئاواره‌بوونه، هه‌ر به ئاواره‌یی ده‌مێننه‌وه، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ره‌وشی عه‌فرین هه‌روا بمێنێته‌وه.
دوێنێ سه‌نته‌ری راپرسی (MAK) ئاشكرای كرد، باكوورییه‌كان نیگه‌رانی زۆریان پێوه دیاره له‌باره‌ی داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیای جه‌یشی حوور، بۆیه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا ئیدی ده‌نگ به ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی نه‌ده‌نه‌وه.
به داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیا و میلیشای جه‌یشی حوور، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی باكوورییه‌كان متمانه‌یان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌مێنێت و ئیدی ناكۆكی نێوان تورك و كوردیش قۆڵتر ده‌بێته‌وه.
bas news-
