ئاكرێ به فه‌رمی وه‌ك پایته‌ختی نه‌ورۆز ناسێندرا
ئیدریس هه‌ركی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتی: "به‌پێی مادده‌ی(6)ی به‌ندی(8)و مادده‌ی (13) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره 3ی ساڵی 2009 كه ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ئێمه بۆ بڕیاردان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك بڕیاری دا ئاكرێ بكرێته پایته‌ختی نه‌ورۆز".
ناوبراو ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه هۆكاری بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵانه له شارۆچكه‌ی ئاكرێ جیاوازتر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شارۆچكه‌كه له‌مباره‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه.
bas news-
