له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕاپەڕین ئاهەنگ ناگێڕێت
گوتەبێژی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی داگیركردنی عەفرین و ڕووداوەکانی دوێنێی سنووری رانییە، بەرنامەی ئاهەنگی نەورۆزیان لە سنوورەکە هەڵوەشاندوەتەوە.
ئازا کەریم، گوتەبێژی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "بڕیاربوو به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و سەری ساڵی کوردی ڕۆژی سێشهمه 20/3/2018 وەک شارەوانی ڕاپه‌ڕین كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له پاركی ده‌روازه‌ی ڕانییە به‌ڕێوه‌بچێت".
گوتیشی: "به‌هۆی ئەو کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەی کە لە عەفرین ڕوویدا هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕووداو و شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی گوندی كڵاوسورانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كه بووە هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چەند هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆیه بریاردرا به ڕاگرتنی سه‌رجه‌م كار و چالاكیه‌كانی تایبه‌ت به‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه".
bas news-
