ھێمن ھەورامی: دەبێ پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و چین بچنە قۆناغێكی باڵاترەوە

 	 ھێمن ھەورامی: دەبێ پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و چین بچنە قۆناغێكی باڵاترەوە
ھێمن ھەورامی، بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی چین ڕایگەیاند، دەبێ پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و چین بچنە قۆناغێكی باڵاترەوە.

ڕۆژی ١٨ی ٣ی ٢٠١٨، ھێمن ھەورامی، بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك، بە مەبەستی پیرۆزبایكردن لە كونسووڵی نوێی چین لە ھەولێر سەردانی كونسووڵخانەی چینی كرد.

بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك، پەیامی سەرۆك بارزانی گەیاندە كونسووڵی نوێی چین لە ھەولێر و ھیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارە نوێیەكەیدا، ھەروەھا ڕایشیگەیاند كە ھاوكاری تەواوی كارەكانتان دەبین لە ھەرێمی كوردستان.

ھەورامی لە دانیشتنەكەیدا باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی شیوعیی چینی كرد، كە لە ئاستێكی باڵادایە و ھەر بە ھۆی ئەم پەیوەندییەشەوە پەیوەندیی دیكەی نێوان كوردستان و چین بەرفراوانتر بووە و چووەتە قۆناغێكی دیكەوە. ھەروەھا دەبێ ھەردوولا كار لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان بکەین، ھەر لەو گۆشەنیگایەشەوە ھەورامی تیشكی خستە سەر بابی ئەكادمی و خوێندن، كە لە ئایندەدا كار لەسەر خوێندنی دیراسی و ئەكادیمی لە چین بۆ قوتابیانی كوردستان بڕەخسێنرێت. ئەمەش خزمەتێكی باشی پەیوەندییەكانمان دەكات و دەرگایەكی دیكەی دیپلۆماسییەت بۆ ھەرێمی كوردستان.

لە بەرانبەردا كونسووڵی نوێی چین خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی و سڵاوی تایبەتی گەیاندە سەرۆك بارزانی.
kdp-
Top