محه‌مه‌د خورشید: به‌غدا هێزی زیاتری حه‌شدی شه‌عبیی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كردووه
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقى سێی پارتی له كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕه‌وشی ئه‌منی وه‌ك پێشتر هه‌ر ئاڵۆزه و بگره به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت، به‌غدا هێشتا هێزی حه‌شدی شه‌عبی هاورده‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌كات، ئه‌ویش به بیانووی كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌وشی شاره‌كه، كه‌چی هێشتا پێیان كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، ئیداره‌ی كه‌ركووك خۆی داوای ڕه‌وانه‌كردنی هێزی حه‌شدی شه‌عبی كردووه بۆ كه‌ركووك، نه‌ك هێزی ئه‌منی دیكه، هێشتا ڕوون نییه بۆ چ مه‌به‌ستێكه هێنانی هێزه‌كانی حه‌شد بۆ كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری."
له‌باره‌ی دیارده‌ی ڕفاندن و كوشتن و ههڵكۆتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان دكتۆر محه‌مه‌د خورشید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "دیارده‌ی ڕفاندن و كوشتن و تاڵانكردنی هاووڵاتییانی كه‌ركووك هێشتا به‌رده‌وامه و به‌ر له سێ ڕۆژ سێ كه‌س له لایه‌ن دژه‌تیرۆری عێراقه‌وه له نێو بازاڕی كه‌ركووكدا ده‌ستگیر كراون و دوای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئازاد كراون، هه‌روه‌ها دوێنێ، شه‌ممه، له گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌ی كه‌ركووك دوو گه‌نجی كورد ڕفێندراون و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره، ئه‌وه‌ش وای كردووه هاووڵاتییانی كه‌ركووك به‌ره‌ده‌وام له ترس‌دا بژین و دڵنیانه‌بن له سه‌ر و ماڵی خۆیان."
kdp-
