سامان شاڵی: گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت به‌سه‌ر به‌غدادا زاڵ ده‌بێت
دكتۆر سامان شاڵی، كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێوربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ ئه‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان توانی جیهان له پێشێلكارییه‌كانی به‌غدا ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كرد، به‌غدا ناچار بێت هه‌ندێ هه‌نگاو بنێت له كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر مكوڕه له‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵوێستی خۆی، به‌تایبه‌تی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر 17% بوو، ئێستا كه‌م كراوته‌وه بۆ 12% له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته نوێنه‌رانی كورد هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن ئه‌و 12%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن و وه‌ك ساڵانی پێشوو پشكی كورد له نێو بودجه‌دا جێگیر بكرێت."
ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه ڕوونی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام به‌و په‌رته‌وازه‌ییه و هه‌رلایه‌نێك بۆخۆی بچێته به‌غدا و لای عه‌بادی زه‌می ئه‌وی دیكه بكات كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا ده‌بێت، ئه‌و زۆرینه و كه‌مینه‌یه نه‌هێڵن و شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ی بڕیاری سیاسیی عێراق بین."
دكتۆر سامان شاڵی گوتی: "كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له ئیستا و ڕابردوودا جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوورە، چونكه حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا ده‌یه‌وێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدایه، ئه‌گه‌ر ده‌سەڵاتدارانی به‌غدا نیه‌تیان پاكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆچی یه‌ك دیناریان له بودجه‌دا بۆ مادده‌ی 140 ته‌رخان نه‌كردووه، ئه‌وه هه‌موو جێگه‌ی پرسیارن له‌باره‌ی نیه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا."
kdp-
