ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی دەكاتە سه‌رۆك شاره‌وانی
ماڵپه‌ڕی (CNN)ـی توركی، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان، پێشنیاریان كردووه داودئۆغلو وه‌كو كاندیدی ئاكپارتی بناسێنرێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، كە بڕیاره له مانگی نیسانی 2019 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆگان دوای ئه‌وه هات، كه له مانگی رابردوودا نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو باش بووه‌وه، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆ داودئۆغلو رازی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته، یاخود ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له پاڵ داودئۆغلودا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستەی توركیا بیناڵی یڵدرمیش پێشنیار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داودئۆغلو رازی بێت، ئه‌و پێشنیاره ناخه‌نه به‌رده‌م یڵدرم.
باسنيوز
