فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق: ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ڕاگیراوە
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رايگەیاند: "ئەو پەنابەرانەی داوانامەی مافی پەنابەرییان رەت كراوەتەوە و هەڕەشەی بە زۆر ناردنەوەیان لەسەرە، بە زۆر ناردنەوەیان ئێستا وەستاوە، تەنها ئەو پەنابەرانە نەبێت كە خۆیان ئارەزوومەندن بگەڕێنەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد، وڵاتانی نەرویج، سوید، فینلەندا، بەریتانیا ئێستا بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانیان وەستاندووە.
سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەران راشی گەیاند: "25 پەنابەری عێراقی و كورد لە كۆتایی 2017 و سەرەتای 2018 بە زۆر نێردراونەتەوە، كە یەكێك لەوانە خەڵكی بەغدا بوو".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بەهۆی فشارەكانی فیدراسیۆنی پەنابەران لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی و كۆكردنەوەی 104 واژۆی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كە ئەندامی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی تێدا بوو و لەگەڵ ئەندامانی دیكەی پەرلەمان، وەك فیدراسیۆن ئەم واژۆ و داوایانەمان پێشكەشی وڵاتان كرد، بێگومان ئەمە كاریگەری هەبوو لەسەر بڕیاری وڵاتان لەم كاتەدا".
باسنيوز
