داقووق.. چوار پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە زۆر پارە و مۆبایل لە شوفێرێک دەسەنن

 داقووق.. چوار پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە زۆر پارە و مۆبایل لە شوفێرێک دەسەنن
چوار پۆڵیسی فیدراڵی عێراق، لەسەر پردی داقووق، رێ لە شوفێرێک دەگرن و هەرچی کەلوپەل و پارەیە، لێی دەسەنن.

محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2018/3/18 کاتژمێر 6:30 خولەک، چوار کەس لەسەر پردەکەی داقووق، به ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی زەرد، رێگا له شوفێرێک دەگرن، هەرچی پاره، ئامێری مۆبایل و شتومەکی پێ بووه، دزیویانه و بۆی دەرچوونه.

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پاشان شوفێرەکه ژمارەی ئۆتۆمبێلی دزەکانی گرتووه، به پۆلیسی داقووق، دوای به دادچوون لە کاتژمێر 10:00 له بازەگەی شەعب، له شاری بەغدا دەستگیرکراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە دوای دەستگیرکردنیان، دەرکەوتوون هەر چواریان پۆڵیسی فیدراێی عیراقن، لەکاتی ئاڵوگۆرکردنی ئەرک و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوه، ئەم کارەیان ئەنجام داوه.











باسنيوز
Top