حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز چەند ڕۆژێکی کردە پشووی فەرمی

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز چەند ڕۆژێکی کردە پشووی فەرمی
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، چەند ڕۆژێک کراوەتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/3/2018، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاندووە: "بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نەورۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکڕای ھاووڵاتییانی کوردستانی خۆشەویست دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان".

گوتیشی: "بەم بۆنەیەشەوە بە ھاووڵاتییانی بەڕێزی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین، کە پشووی جەژنی نەورۆز لە ڕۆژی سێشەمە 20/3/2018 دەست پێ دەکات و رۆژانی 21 و 22 و 23ی مانگیش دەبنە پشووی فەرمی، رۆژی 25ی 3 دەوامی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە".








باسنيوز
Top