ڕه‌نگه ڕێ نه‌درێ كه‌ركووكییه‌كان یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پار، حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات و كوشتن و رفاندن و دزیكردنیش ڕووی له زیادبوون كردووه و، وه‌ك به‌رپرس و هاووڵاتیانی كورد و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسی ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی عهرهباندنیش له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستی پێكردووه و عه‌ره‌ب هاورده ده‌كرێت و، ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و مڵكی كورداندا ده‌گرن.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌دنان كه‌ركووكی، راگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق پلانێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورد هیچ یادێكی خۆی له‌و شاره‌دا نه‌كاته‌وه.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كه‌ركووك به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ''پلانه‌كه له رۆژی یادی جلی كوردی ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردن كردووه و، ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له یادی نه‌ورۆزیش.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ركووكی، ده‌سته‌ڵاتدارانی كه‌ركووك هه‌ر له‌ئێستاوه بڕیاریان داوه كه نابێت ماتۆڕسیكل هاتوچۆ بكات و ته‌قه‌ش ناكرێت، هه‌ڵبه‌ت زانیارییش هه‌یه كه رێنماییان ژێر به‌ژێر ده‌ركردووه كه نابێت كورد یادی نه‌ورۆز بكاته‌وه، به‌ڵام پێم وایه خه‌ڵكه‌كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت یاده‌كه بكاته‌وه.''
عه‌دنان كه‌ركووكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''دوای دانانی په‌یكه‌ری مام جه‌لال له شاری كه‌ركووك، دهستڕۆشیشتوان له شاره‌كه هه‌ڵساون به لادان و شكاندنی، به بیانووی ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقی بۆ وه‌رنه‌گیراوه، دواتر په‌یكه‌ره‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه بۆ باره‌گای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ڕێوشوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو، بكه ناوی ئه‌فراسیاو كامیله و گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووكه، ده‌ستگیر كراوه و زۆریش ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوو، دواتر ئه‌مڕۆ ئازادیان كردووه، ئاخر ئه‌مه سوكایه‌تیكردنه.''
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه حكوومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كورد ناچار بكرێت شاره‌كه جێبێڵن و چه‌نده‌ش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نزیك ببێته‌وه، گوشاری سه‌ر كورد و توركمان و سوننه‌كان زیاتر ده‌بێت، گوتیشی ''حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته لای هۆزه‌كان و باسیان له‌وه كردووه هه‌رچۆنێك بێت پێویسته ئێمه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنین، چونكه ئه‌وان چه‌ندین لیست و كاندیدیان له كه‌ركووك هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له كه‌ركووك شیعه ببێته زۆرینه.''
kdp-
