توركیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنى كۆچبه‌رانى ده‌ست پێكرد
ڕۆژ عه‌زیز، نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له توركیا، ڕايگه‌یاند: "چه‌ند رۆژێكه وڵاتى توركیا هه‌ڵمه‌تێكى به‌لێشاوی ده‌ستگیركردنى كۆچبه‌رانى له شاره‌كانى وڵاته‌كه ده‌ستی پێ كردوه، به جۆرێك له شاری ئیزمیر 319 كۆچبه‌ر و له شاری چاناكاڵیی 31 په‌نابه‌ری دیكه ده‌سگیر كراون“.
نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له توركیا، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستانیشى تێدایه، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنیان ده‌ست پێكردووه.
ڕونیشیكرده‌وه به‌پێى یاساى وڵاتى توركیا هه‌ر كۆچبه‌رێك ده‌ستگیر بكرێت، دواى ڕێوشوێنى پێویست، دیپۆرتى وڵاتى خۆى ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
