پارتی سۆسیالیستی ئه‌ورووپا داوای كشانەوەی دەسبەجێی توركیا لە عەفرین دەكات
دوێنێ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به كۆی ده‌نگ، داوایان له توركیا كرد ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر عه‌فرین رابگرێ و له‌و شارۆچكه‌یه بكشێته‌وه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا هه‌ر زوو وه‌ڵامی دانه‌وه و گوتی "گوته‌ی ئێوه له گوێیهكم ده‌چێته ژووره‌وه و لەوی ترم دەردەچێ".
ئه‌مڕۆ شەممەش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، پارتی سۆسیالیستی ئه‌ورووپا داوای له توركیا كرد به زووترین كات له عه‌فرین بكشێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، راسته سنووره‌كانی توركیا و هاووڵاتیانی توركیا مه‌ترسی تیرۆریان له‌سه‌ره، به‌ڵام نابێت به‌و بههانهیهوە په‌لاماری كوردستانی رۆژئاوا بدات و هاووڵاتیانی سڤیل بكاته قوربانی، ئه‌مه هه‌رگیز جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
هه‌روه‌ها باس له نه‌هامه‌تی ناوه‌خۆیی سووریا ده‌كات، كه به هۆی شه‌ڕی ناوه‌خۆییه‌وه هاووڵاتیان له نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین، بۆیه پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وان بدۆزرێته‌وه و شه‌ڕ كۆتایی پێبێت، كه‌چی توركیا به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕی كردووه‌ته‌وه و تراژیدیایه‌كی تری مرۆڤایه‌تی له عه‌فرین خولقاندووه.
باسنيوز
