لە پشدەر 3 كه‌س به تۆمه‌تى دزینى شوێنه‌وار ده‌ستگیر كران
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكراى كرد ئه‌مڕۆ هه‌ینى هێزه‌كانیان له سنوورى پشده‌ر، 3 كه‌سیان به تۆمه‌تى دزینی شوێنه‌وارى كۆن ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند "پاش به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر 3 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه له ده‌وروبه‌رى شارى قه‌ڵادزێ به‌دوای شوێنەواری كۆندا گه‌ڕاون".
گوتیشى دواى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، ده‌ركه‌وت كه له ده‌وروبه‌ری گوندی گرده‌سپیان شوێنی قه‌ڵایه‌كیان به‌قووڵایی 8 مه‌تر هەڵكۆڵیوە، به‌گوته‌ی خۆیان 4 ڕۆژه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنەواری كۆن.
ئاشكراشى كرد كه دوای ئه‌وه‌ی دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، به بڕیاری دادوه‌ر، به ماده‌ی 63 له یاسای شوێنه‌وار، هه‌رسێكان ڕاگیران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
bas news-
