هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەن
شیرمحەمەد کەریمی ، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، ڕايگەیاند، وەک نوێنەری کەسوکاری شەھیدانی کیمیابارانی (زەردە) ی سەر بەکرماشان و شەھیدانی کیمیابارانی شاری (سەردەشت) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە، ”ھاتووین بۆ پارێزگای ھەڵەبجە و ئەمڕۆ بەشداربووین لە ڕێوڕەسمەکەدا".
شیرمحەمەد کەریمی ئاماژەی بەوەش کرد، کە زەردە، هەڵەبجە و سەردەشت هاودەردن و هەرسێکیان بوونە قوربانیی هێرش و دوژمنکارییەکانی رژێمی بەعسی عێراق.
ڕۆژی 16ـی ئاداری 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.
باسنيوز
