حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (حکوومەت) داوایەک لەبارەی هەڵەبجەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی هەینی 16/3/2018 بڵاو کراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای نەواندنی سەری رێز بۆ شەهیدانی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، کیمیبارانکردنی هەڵەبجە ”دڕندایەتی“ یەکێک لە رژێمی هەرە دیکتاتۆرەکانی جیهان نیشان دەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە و کەسیآ ”لێی نەهاتووەتە دەنگ“ و ئەو تاوانەش ”مەزلوومیەتیی گەلی کوردستان و دڕندایەتیی دەسەڵاتی ئەوسای بەغدای بە ھەموو جیھان نیشان دا“.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێن بە هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەدات ”ئەوەندەی لە توانادا بێت“ خزمەتی هەڵەبجە دەکات و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات ”ئەرکی سەر شانی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە جێبەجێ بکات“.

ڕۆژی 16ـی ئاداری 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.










باسنيوز
Top