لە سۆران رێز لە شەهیدانی هەڵەبجە نرا
لە چالاکییەکەدا، کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان ئامادەی بینینی بوون، ئامادەبووان ماوەی پێنج خولەک بۆ گیانی شەهیدانی هەڵەبجە وەستان.
ڕۆژی 16ـی ئاداری 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.
باسنيوز
