ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى ڕاوێژكاره‌كانیان له‌هه‌ولێر یه‌كلایی كرده‌وه
دوو به‌رپرسی باڵاى ئه‌ڵمانى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/ 3/ 2018 جه‌ختیان كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى سه‌ربازیی و دیپلۆماسى، ده‌بێت و ڕاوێژكاره‌كان ده‌مێننه‌وه.
ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین، وه‌زیری به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، له به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى، ڕای گه‌یاند: "ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له ئه‌ركه‌كانیاندا له هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نزیك به‌غداش".
وه‌زیری به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، گوتیشی: "ئه‌ركی نوێی ڕاوێژكاره‌كان، ته‌نها له بوارى جه‌نگ و شهڕكرندا نابێت، به‌ڵكو هێزه نێوخۆییه‌كان فێر ده‌كرێن، چۆن مین و بۆمبی چێندراو هه‌ڵبگرنه‌وه و خۆیان له چه‌كی كیمیاوى و بایۆلۆجی بپارێزن، هه‌روه‌ها چۆنێتى دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازیی و مهشقكردنیش فێر ده‌كرێن".
هاوكات باسى له‌گرنگى هاوكاریكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه كرد و گوتی: "ئه‌و كاره بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، زۆر گرنگ بوو".
لاى خۆیه‌وه، هایكۆ ماكس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، به‌گرنگى زانی ڕاوێژكاره ئه‌ڵمانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا بمێننه‌وه، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یدا، گوتی: "گرنه كه ڕاوێژكاره ئه‌ڵمانه‌كان، ڕۆڵیان له پاراستنى سه‌ركه‌وتنه‌كاندا هه‌بێت".
bas news-
