چین کۆمپانیاکانی هاندەدات تا وەبەرهێنان لە هەرێم بکەن
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥/٣/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له چن ویچینگ باڵیۆزی كۆماری چینی میللی له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره بكرێن. جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا كرده‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاندانی كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌ربڕی تا وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێشكه‌ش كرد. دەربارەی دیالۆگیش لەگەڵ بەغدا، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نگاوێكی گرنگ زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان بایه‌خه‌وه له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین له هه‌موو بواره‌كان ده‌ڕوانێت و هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌ربڕی تا له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دوا پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
