خولی ڕۆژنامەوانی هۆشیاری ژینگەیی لە دەڤەری برادۆست کرایەوە

 خولی ڕۆژنامەوانی هۆشیاری ژینگەیی لە دەڤەری برادۆست کرایەوە
بەمەبەستی بەیاخدان بە گەشتوگوزار و ژینگەیی دەڤەرەکە و گەیاندنی پەیامی هۆشیاری، رێكخراوی دەڤەری برادۆست بۆ گەشتوگوزار، خولێكی رۆژنامەوانی و لە شارەدێی سیدەكان كردەوە.

موڕشید برادۆستی، بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی دەڤەری برادۆست، بۆ گەشتوگوزار رايگه‌یاند: "بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بەبواری گەشتوگوزاز و پاراستنی ژینگەی دەڤەرەکە، هەستاوین بە کردنەووەی خولێکی ڕۆژنامەوانی و هۆشیاری ژینگەیی، کە خولەكە رۆژانە لەلایەن بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی و سكترێری نوسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە، لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان بەڕێوەدەچێت“.

بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی دەڤەری برادۆست، ئەوەشی خستە روو، کە ماوەی خول تەنیا سێ رۆژ دەبێت و رۆژەكان دابەش كراون، لە ماوەیەدا چۆنیەتی ئامادەكردنی هەواڵ و داڕشتنی راپۆرت و ئەنجامدانی دیمانە بۆ بەشدار بووانی خول دەوترێنەوە .

ئاشکراشی کرد، کە زیاتر لە 50 گەنجی سیدەكان بە كچ و كوڕەوە بەشداری خولی رۆژنامەوانییان كردووە.










باسنيوز
Top