باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق دەڵێ، وڵاتەکەی پشتگیریی له حكوومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 14/3/،2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، كه له ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ئاماژه‌یشی دا كه به‌ریتانیا پشتگیریی له حكوومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له پشتیوانى و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دیپلۆماسیدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیریی به‌ریتانیای له دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی به كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنی ناساند و، به هه‌نگاوێكی باشی به ئاراسته‌ی هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی باشتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه له قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانى هاوکات خواستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد و به پێویستی زانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
KDP
