گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا: نەمانهێشت عەفرین ببێتە قەندیلی دووەم
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "70%ی عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر كراوە، لە داهاتووشدا دەچنە ناو سەنتەری عەفرین".
باسی لەوەش كرد: "یەپەگە ویستوویەتی عەفرین بكاتە قەندیلی دووەم، بەڵام توركیا یارییەكەی لێ تێكدا و نەیهێشتووە ئەو ئامانجەیان بێتەدی".
سوپای توركیا تاكوو ئێستا نەیتوانیوە بچێنە ناو عەفرین و هێزەكانی لە دەوروبەری عەفرین جێگر كردوە، بەڵام وەكوو ئەوەی كاڵن باسی لێوە كرد، لە ماوەیەكی نزیكدا سوپای توركیا و میلیشاکانی سوپای ئازادی سووریا، هێرش بۆ سەنتەری عەفرین دەست پێ دەكەن.
باسنيوز
