توركیا پارە لەگەڵ تهرمەكانی میلیشیای جه‌یشی حور دەنێرێتەوە
له‌و رۆژه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی پێكردووه، ده‌یان چه‌كداری میلیشیای جه‌یشی حوور شان به‌شانی سوپای توركیا لە میانی پەلاماردانی عه‌فریندا كوژراون، سوپای توركیاش لەگەڵ ناردنەوەی تەرمەكان بۆ كەسوكاریان بڕێك پارە دەنێرێتەوە.
مسته‌فا سێژاری به‌رپرسێكی چه‌كداری میلیشای جه‌یشی حور، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووه، كه ته‌رمی هه‌ر چه‌كدارێكیان له توركیا راده‌ستی كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، پارەی لەگەڵ بووە.
ئاشكرای كردووه، هه‌ر چه‌كدارێكی كوژراو، خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی، ناسنامه‌ی توركیایان پێدراوه و بوونه‌ته هاووڵاتی توركیا، ئه‌و چهكدارهشی ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێناوه، دایك و باوك و برا و خوشكی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه ببنه هاووڵاتی توركیا.
هەروەها دەڵێ "هه‌ر چه‌كدارێكی جه‌یشی حور بكوژرێت، بڕی 30 هه‌زار لیره‌ی توركی ده‌درێته كه‌سوكاری. ئه‌وه‌شی بریندار بێت و برینه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بێت، بڕی 15 هه‌زار لیره‌ی توركی پێده‌درێت. جگه له‌وه‌ی بۆ كه‌سوكاری چه‌كداره كوژراوه‌كه و برینداره‌كه، شوقەیان پێده‌درێت".
میلیشیای جه‌یشی حور، كه به سوپای سووریای ئازاد ناوی ده‌برێت له میدیاكانی توركیادا، چه‌ندین كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه و پێشتریش سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعش بوونه و پاشان لێی جیا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سوپایه وه‌كو سوپایه‌كی تیرۆریستی ناسراوه له لای ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ لێدانی داعش، به‌ڵام توركیا به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێ و هه‌موو خه‌رجی سه‌ربازیشیان له‌لایه‌ن توركیاوه دابین ده‌كرێت.
bas news-
