بۆ ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە زیاد لە 60 ملیۆن دینار تەرخانكراوە
سەرخێڵ غەفار، گوتەبێژی مەڕاسیمی 30یەمین ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14\3\2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجەدا، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بەھاوكاری پاڕێزگای ھەڵەبجە و بنەماڵەی شەھیدان، ھەڵدەستین بە بەرزڕاگرتنی مهڕاسیمی ئهمساڵی ههڵهبجه و مەڕاسیمەكەش لە ھۆڵی داخراوی یاریگای نێودەوڵەتی ھەڵەبجە بەڕێوە دەچێت".
گوتەبێژی مەڕاسیمی 30یەمین ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە، کە یادی ئەمساڵی ھەڵەبجە، لە ڕۆژانی 16-17\3\2018 ، بەردەوام دەبێت و ئێوارەی 17ی مانگ بە كۆمەڵێك چالاكی ھونەری، ڕۆشنبیری و وەرزشی كۆتایی دێت.
ئاماژهی بهوهشدا:بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی مەڕاسیمی ئەمساڵی ھەڵەبجە زیاد لە حەوت لیژنە پێكھێنراوە و زیاتر لە 60 ملیۆن دیناریش بۆ یادەكە تەرخانكراوە.
bas news-
