یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه: بەردەوامین لە هەنگاوەكانی یه‌كخستنی نێو ماڵی ئیسلامییه‌كان
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوبەش، كۆبوونەوەكەیان كاتژمێرێك و نیوی خایاندووە و باسیان لە دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووە، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی ئیسلامیی كوردستان.
بزوتنەوە و یەكگرتوو ئاماژەیان بەوە داوە كە هاوڕان لەسەر بره‌ودان به‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه خه‌ون و خولیای سه‌رجه‌م ئیسلامیخوازانی كوردستانه و زه‌روره‌تی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمه، كە یەكگرتنی ئیسلامییەكانە.
هەروەها جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ به‌ئامانج گه‌یاندنی یەكگرتنەكە، جگه له فه‌رمانی خوایی كه برایه‌تی ئیسلامی كۆیان ده‌كاته‌وه، بە پێویستیان زانی سه‌رجه‌م ئیسلامخوازان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و به‌رده‌وام و هاوپه‌یمانیه‌كی مه‌حكه‌م و تۆكمه رێك بخرێن و حاله‌تی ئیسلامی به‌دوور بگرن له لێكترازان و خلیسكان و ئه‌ملاو ئهولاكردن.
bas news-
