تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
ڕائید (جه‌مال قه‌دورى) گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه ئەمڕۆ چوارشەمه 14/ 3/ 2018 له شارى کفری لەکاتی کارکردن‌دا تراکتۆرێک وەردەگەڕێ و شۆفێرەکەی ده‌بێت به ژێرییه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، شۆفێره‌كه ناوی (ئیبراهیم عەزیز حەمە ) و لەدایکبووی ساڵى 1978ـى دانیشتووی شارى کفری بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه دەست بەجێ شۆفێره‌كه گیانی لەدەست دا و بەمەبەستی توێكارى تەرمەکەی، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری کەلار کراوە.
bas news-
