عەبدولحەکیم خەسرۆ: بەغدا لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان نابێ منەت بکات
ئه‌مڕۆ بڕیاری هه‌لگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو. بڕیاره له ڕۆژانێ دابێ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی كوردستانیش له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج بكرێت. له‌م باره‌یه‌وه، دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌شێك له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گرتوویەته‌به‌ر پرسه ئابوورییه‌كانی وه‌ك بڕینی بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و گرتنی فڕۆكه‌خانه بوون، ئه‌مانه مافی هاووڵاتییانن و به پێی یاسا و ده‌ستوور منه‌تیان تێدا نییه، به‌ڵام ئێمه كێشه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترمان هه‌ن لەگەڵ عێراق، به بڕوای من به‌غدا دوژمنه و هه‌ر وه‌ك دوژمن ده‌مێنێ، هه‌ركاتێك ئه‌وان هێز و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت هه‌رێمی كوردستان له‌نێو ده‌به‌ن، ته‌تانه‌ت هیچ دوور نییە تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌عس به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان پیاده بكه‌نەوە."
به‌غدا نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقی پێشێل كردووه و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ماددانه‌ی عێراقی نوێی له‌سه‌ر بنیات نراوه و مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تی تێدایه بۆ به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان پێشێل كراون و لێی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه. دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ڕوونی كرده‌وه: "پێویسته ئێمه وه‌ك هاووڵاتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كێشه‌كانمان به‌و شێوه‌یه بچووك نه‌كه‌ینه‌وه، کە ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌ندێ پرسی وه‌ك مووچه و فڕۆكه‌خانه و بابه‌تی دیكه‌دا كورت بكرێنه‌وه، ئێمه پێشبینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیگرنه‌به‌ر، كێشه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و پرسی خاك و شه‌راكه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا، هه‌موویان كێشه‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیی هه‌رێمی كوردستانن له‌گه‌ل به‌غدا."
pdk -
