پیاوێک لە ئاکرێ ماڵەکەی و چوار منداڵی سوتاند

 پیاوێک لە ئاکرێ ماڵەکەی و چوار منداڵی سوتاند
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی لە دھۆک ئاشکرای کرد، کەسێکی خەڵکی گەڕەکی (خرپە) لە سەنتەری قەزای ئاکرێ، ئاگری لە ماڵەکەی بەرداوە و منداڵەکانی خۆی سووتاندووە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە دھۆک ڕايگەیاند، ڕووداوەکە ئەمڕۆ ڕووی داوە و ھاووڵاتییەک ئاگری لە ماڵی خۆی بەرداوە.

ھاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ ڕايگەیاند کە چوار منداڵی ئەو ھاووڵاتییەی ماڵی خۆی سووتاندووە، بەھۆی ئاگرەکەوە سووتاون و باری تەندرووستییان ناجێگیرە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو کەسەی ماڵی خۆی سووتاندووە، کێشەی دەروونی ھەیە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەکرێت.









باسنيوز
Top