کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد

  کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕای دەگەیەنێت، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کردووە، هەورەها لەو پرۆژانەی لە کارنامەکەدا هەیە هیچ یەکێکیان پەیوەندیی بە کوردەوە نییە، بۆیە کوردەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.

خۆشەوی خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد، هەروەها تەواوکەری کۆبوونەوەی ڕابردووە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ناتوانرێی هیچ یاسایەک جێگیر بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".

خۆشەوی خەلیل ئاشکراشی کرد:"نوێنەرانی کورد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەشدارن، چونکە هیچ بابەتێک، یان یاسایەکی تێدا نییە کە پەیوەندیی بە کوردەوە هەبێت".








باسنيوز
Top