حەیدەر: کۆتایی ئەم هەفتەیەدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی (ئەلعێراقیە)ی فەرمی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ئاشکرای کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥-٣-٢٠١٨، فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێنەوە.
سێشەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە و پێش جەژنی نەورۆزیش بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
باسنیوز
