باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پرۆگرامی IGPA نیشانه‌ی پاڵپشتی و پشتگیریی واشنتنه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12\3\2018، له پرێس کۆنفرانسێکدا كه بۆ هه‌ریه‌ك دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا و جۆن لیسته‌ر، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ساز درا، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا روونی كرده‌وه، كه پرۆگرامی لێپرسراوی و كارایی حكومڕانیی عێراق IGPA به به‌های 160 ملیۆن دۆلار، نیشانه‌ی پاڵپشتی و پشتگیریی واشنتنه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێتی خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئەوەشی خستە روو، کە IGPA بۆ ئه‌وه دانراوه كه جیاوازی و په‌ره‌پێدانی له ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییاندا بێنێته ئاراوه له رێگه‌ی هاندانی حكوومه‌ت به‌ره‌و رێكخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستن، هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پێدان له كارگێڕیكردنی بواری دارایی و گرنگیدانی زیاتر به بواری دارایی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
جەختی لەوەش کردەوە، کە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پابه‌نده به یارمه‌تیدانی گشت خه‌ڵكی عێراق، بۆیه وه‌كو به‌شێك له‌م پابه‌ندییه، ئەوان پاڵپشتی له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پره‌نسیپی زیاتر له رووی به نامه‌ركه‌زیكردنه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن و چاكسازیی ئابووری له وڵات‌دا بكه‌ن.
باسنيوز
