لە سیدەکان بۆ دۆزینه‌وه‌ى زێڕ و پارچه شوێنه‌واره‌كان گۆڕستانه‌كان هه‌ڵده‌درێنه‌وه
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان، رايگه‌یاند: ”له سنوورى گونده‌كانى ههوێڵان و به‌ربزین و تۆبزاوه و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان، كه‌سانێك هه‌ستاون به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى كۆن له گۆڕستانه‌كان، به‌تایبه‌تیش له كاتى شه‌واندا، به مه‌به‌ستى دوزینه‌وه‌ى پارچه شوێنه‌وار و زێڕو كه‌رسته گران به‌هاكان، كه‌چى ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه و ته‌نها زیان به كلتور‌و مێژووى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌گێنێت، چونكه جگه له زیان گه‌یاندن هیچى سوودێكى دیكه‌ى لێنابینن".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان، ئەوەشی خستە روو، کە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه، له هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دان، كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌كان و تێكدانى شوێنه‌واره‌كان و به‌پێى یاسا لێپێچینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
باسنيوز
