ئه‌مریكا روو له توركیا و پشت له یه‌په‌گه ده‌كات
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی ئه‌مریكی و توركی به‌و رۆژنامه‌یه‌یان راگه‌یاندووه، هه‌ردوو لا هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و یه‌كه‌م هه‌نگاویش له ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بریتییه له‌وه‌ی ئه‌مریكا فشار بخاته سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له منبج بكشێنه‌وه كه یه‌كێك بووه له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوو لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا و توركیا له واشنتن كۆده‌بنه‌وه و باس له چۆنێتی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج ده‌كرێت.
له ساڵی 2016ـه‌وه شاری منبج له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئازاد كرد و به‌رده‌وام توركیا دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌كات.
K24
