شاندەکەی حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی دەکات
ئەو شاندە، کە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، شەوی یەکشەممە 11/3/2018 گەیشتە هەولێر و بڕیارە رۆژی دووشەممە 12/3/2018 دەست بە گفتوگۆکانی بکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو شاندە عێراقییە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کارەکانی لێژنەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆران دەکەن.
جگە لە سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
باسنیوز
