سوپای توركیا هێرشی كردە سەر شەمزینان
دەزگا میدیاییەكانی باكووری كوردستان بڵاویان كردەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای توركیا هێزەكانی خۆی بە كۆپتەر لە ناوچەكە دابەزاندووە و هێرشێكی سەربازی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی شەمزینان دەستپێكردووە.
هێرش و تۆپبارانەكانی توركیا هەریەك لە ناوچەكانی تیپێ جۆمپت و تیپێ سێرۆ و گلیاڕەشی سەر بە ناحیەی شەمزینانی گرتووەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ شەممە سوپای توركیا هەمان ئەم ناوچانەی لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردوومان كردبوو.
bas news-
