زانیارییە میدیاییەکان: سوپای تورکیا لە دەروازەی عەفرین نزیک بووەتەوە

 زانیارییە میدیاییەکان: سوپای تورکیا لە دەروازەی عەفرین نزیک بووەتەوە
بەپێی زانیارییە میدیاییە بڵاو کراوەکان، سوپای تورکیا و چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دەروازەی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، نزیک بوونەتەوە.

ئەو زانیارییانە، کە تا ئێستا نە یەکینەکلانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و نە سوپای تورکیا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە، باس لەوە دەکەن، کە سوپای تورکیا ئێستا یەک کیلۆمەتر لە دەروازەی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای شارەکە، دوورە.

پێشتر ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کردبوو، کە لەبەرامبەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە ”بێ دەنگن نەبن“.

لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.









باسنيوز
Top