شارەزوور.. كچێك بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا

 شارەزوور.. كچێك بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە كچێكی تەمەن 22 ساڵ، بەهۆی سووتانەوە، گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوێنێ شەممە 10\3\2018، كە كچێكی تەمەن 22 ساڵە، بەناوی (ڕ، ح، ا)، لە قەزای شارەزوور سووتا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی كرا“.

پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”بەداخەوە ئەمڕۆ 11\3\2018 ، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا“.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی نەوت سووتاوە و ڕێژەی سوتانەكەی نزیكەی لەسەدا سەد بووە، لەئێستاش لە لایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی ورد بەردەوامە.








باسنيوز
Top