ساڵح موسلیم پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

 ساڵح موسلیم پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.



ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە.



لە پەیامەکەیدا، کە ساڵح موسلیم هەژماری نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لە هەمان تۆڕ تاگ کردووە، موسلیم داوا لە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەکات لە بەرامبەر ”هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و سپۆنسەرەکانیان بێ دەنگ نەبن“.



لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.





باسنیوز
Top