سەعدی پیرە: لایەنەکانی دیکەی حکوومەت تا سێ ساڵ و نیو لە گشت گەندەڵییەکان بەشداربوون
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە لایەنەکانی دیکەی حکوومەت تا سێ ساڵ و نیو لە گشت گەندەڵییەکان بەشداربوون، بە کشانەوەیان لەو گەندەڵییانەوە پاک نابنەوە.
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ١٠\٣\٢٠١٨، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، لە شاری رانییە، رای گەیاند: ”ئێستا لە دوو لایەنی سەرەکی هەیە لە حکوومەتدا بەشدارن، لایەنەکانی دیکە تا سێ ساڵ و نیو بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگشت گەندەڵییەکاندا بەشداربوون، بەڵام، دوای سێ ساڵ و نیو، کە ئێستا دوو مانگ حکوومەت ماوە، کشانەوە و وادەزانن پەستەکەکەیان پاک دەبتەوە“.
دەشڵێت: ”شتی وا نییە، کەمتان بەرکەوتووە، ئەوەش شتێکی ترە، پێویستە بە راستی بەرامەبەر کۆمەڵانی خەڵک راوەستن“.
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وڵاتانی دراوسێ، ئاماژەی بەوە دا، کە دەستیان هەبووە لە قوڵکردنەوەی کێشەکان و دەرئەنجام شەڕی ناوخۆ دروست بوو.
ئەوەشی روون کردەوە، کە کوردستان پێویستی بە لایەنی ئیسلامی هەیە، بەڵام پێویستە ئەو لایەنە وەک ئەوانی تر کوردستانی بن و کوردستانیان خۆش بووێ، گوتیشی: ”بۆ دەبێ داعش بۆ ئێمە دروست بکرێت، بە بیانووی عیلمانی بوونی ئێمەوە؟ گرفتمان لەگەڵ حزبێکی ئیسلامی لە عێراق و کوردستان نییە، بۆیە پێویستمان بە هیچ بیروباوەڕێکی نامۆ نییە کە بێت گرفتمان بۆ دروست بکات“
bas news-
