چاودێرێكی سیاسی: کێشەی هەرێم لەگەڵ عێراق ناکرێ لە چوارچێوەی مووچەدا بچووک بکرێتەوە
گه‌لی كورد سه‌دان ساڵه تێكۆشان و خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقیش به‌رده‌وام دژایه‌تیی كوردیان كردووه و زوڵمیان له گه‌لی كورد كردووه، بۆیه چاودێران پێیان وایه كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نیا پێدانی مووچه نییه، كه ئه‌مه مافێكی یاسایی و ده‌ستووریی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویسته دابینی بكه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری و یاسایین و هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌رده‌وام سازش بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر مووچه ده‌كه‌نه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مافه ده‌ستووری و یاسایی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ناكه‌نه‌وه.
ماموستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "زۆر به‌داخه‌وه زۆر جار كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له چوارچێوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بچووك ده‌كرێنه‌وه، كه ناكرێت به‌و شێوه‌یه باسی لێوه بكرێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ته‌وه‌یین و هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی."
د. بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتی: "به ڕای من ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نیا بۆ ده‌ركردنی كورد نه‌بوو له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد داوا له سه‌رۆكوه‌زیران بكرێت فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه و مووچه ڕه‌وانه بكات، گه‌رنا كێشه‌كان وا بچووك نین له مووچەدا كورت بكرێنه‌وه، چونكه مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان مافێكی ده‌ستووریی خه‌ڵكی كوردستانن و ناكرێت منه‌تی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن."
عه‌بدوڵڵا ڕوونی كرده‌وه: "به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن به جۆرێك خۆیان بچووك كردووەته‌وه كه به‌رده‌وام داوا له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات كه وا حیساب ده‌كه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران خێر به گه‌لی كورد ده‌كات."
عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی پێویسته له‌وه بگه‌ن كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵكو كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا یاسایی و ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌یین، بۆیه پێم سه‌یره ئه‌وله‌ویه‌تی داواكاریی كورد له به‌غدا بكرێته مووچه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن وای پێشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، كه له خه‌می خه‌ڵكدان، به‌ڵام گه‌ر بیر بكه‌نه‌وه ئه‌مه ناڕاسته و سازشكردنه بۆ به‌رامبه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه پێیان وایه گه‌ر به‌غدا مووچه نه‌نێرێت ئیتر ژیان ده‌وه‌ستێت، كه له‌ڕاستیدا وا نییه و ئه‌مه‌ی ده‌كرێت كاره‌ساتباره."
kdp-
